رامۆس: پێکهاتەیەکی تۆکمەمان هەیە

AM:09:56:18/06/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رامۆس بەباشترین یاریزانی یاری ئینتەر و مۆنتێری دیاریکرا و دوپاتیشیکردەوە پێکهاتەیەکی تۆکمەیان هەیە.

پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ ئینتەر میلان لە مۆندیالی یانەکان و تۆمارکردنی گۆڵێک و پاشان وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە، سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی یانەی مۆنتێری مەکسیکی رایگەیاند، یاریمەتیدانی تیپەکەی لەسەر ئاستی تاکەکەسی بۆ ئەو جێی دڵخۆشییە بەڵام خەڵاتی تاکەکەسی لەلای ئەو گرنگ نییە.

وتیشی: گۆڵەکەی ئێمە لە جوڵەیەکی مەشقکراوەوە بوو، پێویستم بە پاسێک بوو لە هاوڕێی تیپەکەمەوە بۆ تەواوکردنی کارەکە و وەک بینیشتان بە باشی دەرچوو، هیوادارم ئەمە دوا گۆڵم نەبێت لەم پاڵەوانێتییەدا.

باسی لەوەشکرد، لە تایمی یەکەم ئینتەر باشتر بووە بەڵام لە تایمی دووەم تیپەکەی ئەوان ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە و سەلماندوویانە خاوەن پێکهاتەیەکی تۆکمەن.

وتیشی: زۆر شتمان بە درووستی ئەنجامدا و زۆر هەڵەشمان کرد، دەبێت هەڵەکانمان شی بکەینەوە و باشتری بکەین، چونکە یارییەکی بەهێز بەرامبەر ریڤەر پلەیت چاوەڕێمانە.