مۆندیالی یانەکان... دۆرتمۆند و فلومینێنزی یەکسان بوون

PM:09:52:17/06/2025

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مۆندیالی یانەکان بۆرووسیا دۆرتمۆند و فلومینێنزی بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان، بۆرووسیا دۆرتمۆند ئەڵمانی رووبەڕووی فلومینێنزی بەڕازیلی بوەوە.

لە تایمی یەکەم، یانە بەڕازیلییەکە ئاستێکی زۆر باشتریان پێشکەش کرد و زیاتر لە جارێک نزیکبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام لە کۆتایدا سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی پێوەبینرا، هەردوولا هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندا، بەڵام لە کۆتایدا دووبارە سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڕینی ئەنجامەکە، لە یارییەکەشدا کۆبێڵی گۆڵچی دۆرتمۆند چەند جارێک یانەکەی لە شکست پاراست.

بەم ئەنجامەش هەردوو یانەکە بە خاڵێک رازی بوون.