جامی شتوتگارت.. فرێتز بە بردنەوە لە زڤیرێڤ بووە پاڵەوان

PM:03:27:16/06/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شتوتگارت فرێتز بە بردنەوە لە زڤیرێڤ بووە پاڵەوان و نۆیەم نازناوی لە ژیانیدا بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی جامی شتوتگارت بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر بەرامبەر تایلۆر فرێتزی ئەمریکی یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، فرێتز ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجمی شەش بە سی گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و هەرچەندە زڤیرێڤ هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام فرێتز بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سووی خۆی کۆتایی پێهێنا.

سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 27 خولەک فرێتز یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامە، فرێتز بۆ یەکەمجار لە کاروانە وەرزشیەکەیدا بووە پاڵەوانی جامی شتوتگارت و ئەوەش چوارەم نازناوی بوو لەسەر یاریگای چیمەن، جگە لەوەش لە کاروانە وەرزشیەکەیدا ژمارەی نازناوەکانی بۆ نۆ نازناو زیادکرد.

خ . ک