باشترینەکانی یۆرۆپا لیگ دیاریکران

AM:10:34:23/05/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆمیرۆ بەباشترین یاریزانی یۆرۆپا لیگ دیاریکرا و پێکهاتەی باشترینەکانی پاڵەوانێتییەکەش بڵاوکرایەوە.

كریستیان رۆمێرۆی بەرگریکاری یانەی تۆتنهام بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ دیاریکرا پاش ئەوەی سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی نازناوەکە و ئاشتبوونەوەیان بە جامێک پاش 17 ساڵ.

لەلایەکی تریەوە، رەیان شێركی بە باشترین یاریزانی لاوی یۆرۆپالیگ دەستنیشانكرا، ئەم یاریزانە تەمەن 21 ساڵانە لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە بەشداری لە 12 یاریدا کرد لەگەڵ لیۆنی فەڕەنسی، تێیدا توانی چوار گۆڵ تۆماربکات و هەشت گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات.

هەروەها باشترین پێکهاتەی پاڵەوانێتییەکەش بڵاوکرایەوە، کە گۆڵچی بریتیە لە، ڤیکاریۆ لە تۆتنهام، لە هێڵی بەرگریش پیدرۆ پۆرۆ و رۆمیرۆ لە تۆتنهام و رۆبن کۆخ لە فرانکفۆرت و فێدریک بۆرکان لە بۆدۆ گلیمنت دەبینرێن.

هەرچی هێڵی ناوەندیشە بریتییە لە، پاتریک بێرگ لە بۆدۆ کلیمنت و کاسیمیرۆ و برۆنۆ فێرناندێز لە مانچستەر یونایتد.

رەیان شێرکی لە لیۆن و سۆلانکی لە تۆتنهام و نیکۆ ویلیامز لە ئەتلەتیک بلباو هێڵی هێرشبردن پێکدەهێنن.