فەرمی.. بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ کردەوە

AM:12:55:23/05/2025

460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی بەرشەلۆنە گرێبەستی رافینیای تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 نوێ کردەوە.

یانەی بەرشەلۆنە لە راگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکرد، لەگەڵ ئەستێرەی بەرازیلی رافینیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی.

لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە کە بلەوگرانا ماوەی گرێبەستی یاریزانەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028نوێ کردووەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرشەلۆنە لەترسی یانە سعودییەکان، مووچەی رافینیای زیادکردووە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بۆ یەک ملیار یۆرۆ بەرزکردووەتەوە.

ئەستێرە بەرازیلییکە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی بەرشەلۆنە و بەشداری 56یاریشی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 34گۆڵ و 22ئەسیست تۆماربکات.