یاماڵ کەی درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت؟

PM:09:16:19/05/2025

716 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەرزی داهاتوو یاماڵ درێسی ژمارە 10 لەبەردەکات بەبێ گرنگیدان بەوەی فاتی دەمێنێتەوە یاخود دەڕوات.

ئاستە بەرزەکەی لامین یاماڵ لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات بووەتە جێگای سەرنجی یانەی بەرشەلۆنە و دەیانەوێت وەک جێگرەوەی لیۆنێل میسی بیناسێنن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە بلەوگرانا بڕیاریانداوە بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 10 پێشکەشی لامین یاماڵ بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانەکە بڕیاریداوە لە 13ی مانگی حەوتی ئەمساڵدا کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایک بوونی یاریزانەکەدا، راگەیاندنی وەرگرتنی درێسی ژمارە 10 بە لامین ئاشکرابکەن.

مۆندۆ جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ئەنسۆ فاتی ببن، بەڵام لە ساتی ئەوەی هیچ یانەیەک ئامادەنەبوو ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ئەوا هەر درێسی ژمارە 10ی لێ وەردەگیرێتەوە و پێشکەشی یاماڵ دەکرێت.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە بەشداری 105 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 25 گۆڵ و 34 ئەسیست تۆماربکات.