PM:12:06:19/05/2025
400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆریا ریزەکانی
ئەتلەتیکۆ بەرەو خولی مەکسیکی جێدەهێڵێت و ئازپیلیکویتاش یەکێکی تر دەبێت لە
رۆشتووەکانی یانەکە.
ئاخێل کۆریای ئەرجەنتینی کە 10 ساڵە لە ریزەکانی ئەتلەتیکۆ
مەدرید بەردەوامە لە یاریکردن، دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە یانەکەی جێدەهێڵیت و شەوی
رابردووش بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا کرد
پاش بردنەوەیان لە ریاڵ بیتس و تۆمارکردنی گۆڵێک لە یارییەکەدا.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆش، هێرشبەرە 30 ساڵانەکە، بەیەکجاریی تۆپی پێی
ئەوروپا جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی تیگرێسی مەکسیکیەوە دەکا لەم هاوینەدا.
ئەم یاریزانە بەڕازیلییە لە ماوەی 10 ساڵی یاریکردنی لەگەڵ یانەکەی پایتەخی
ئیسپانیا بەشداری لە 465 یاریدا کرد، توانی لەو ژمارە یارییە 88 گۆڵ تۆماربکات و
65 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات.
رۆیشتنی کۆریا
هاوکاتە لەگەڵ رۆیشتنی سیزار ئازپیلیکویتا، ئەو یاریزانە ئیسپانییەش کۆتایی
وەرزەکە رۆخی بلانکۆ جێدەهێڵێت، بەڵام وەک
فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد ناشگەڕێتەوە بۆ هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ ئەوەش وەک رێزێک
بۆ چێڵسی کە ساڵانێکی زۆر وەک یاریزان و کاپتن یاریی دەکرد.