خولی ئەمریکا... ئینتەر میامی تووشی شکستێکی قورس بووەوە

AM:09:06:19/05/2025

480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی تووشی شکستێکی قورس بووە و بە سێ گۆڵی بێوەڵام بە ئۆرلاندۆ دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 14یەمی خولی ئەمریکا، ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆرلاندۆ سیتی کرد.

لە تایمی یەکەم، میامی زیاتر تۆپی لەلابوو بەڵام هێرشەکانی یانەی میوان مەترسیدارتر بوون و لە خولەکی 43 لە رێگای موریێلەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دووبارە کورانی ئۆرلاندۆ سەرەتایەکی باشتریان هەبوو، لە خولەکی 53ش پاسالیچ گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەوەش هەوڵەکانی میامی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەردەوام بوو بەڵام نەک تەنها سەرکەوتوو نەبوون بەڵکو لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو گۆڵی سێیەمیشیان لە رێگای تۆرهاڵسۆنەوە لێ تۆمارکرا.

سەرەنجامیش یارییەکە بە بردنەوەی ئۆرلاندۆ کۆتایی پێهات و خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 24 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی، ئینتەر میامیش 22 خاڵی هەیە لە پلەی شەشەم.