AM:01:12:19/05/2025
468 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر و ناپۆلی دوو خاڵیان لەدەستدا و بەرامبەر لازیۆ و پارما یەکسانبوون.
لە یارییەکی هەفتەی 37ی خولی ئیتاڵیا، یانەکانی ئینتەر میلان و لازیۆ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، ئینتەر باڵادەستی خۆی لە یارییەکەدا پیشاندا دوای چەندین هەوڵ بیسیک لە خولەکی 45 سەرکەوتووبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 72 پیدرۆ ئەنجامەکەی بۆ لازیۆ یەکسانکردەوە، بەڵام ئینتەر لە هەوڵدان نەوەستا و حەوت خولەک دواتر دۆمفرێس بە لێدانی سەر گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
یارییەکە نزیکبوو لە کۆتایی هاتن بەڵام لە ئەنجامی هێرشێکی لازیۆ تۆپ بەر دەستی بیسیک کەوت و لێدانی سزا بۆ لازیۆ هەژمارکرا و پیدرۆ دووبارە گۆڵی خۆی و یەکسانبوونی یانەکەی پێ تۆمارکرد.
لە یارییەکی گرنگی دیکەی هەمان هەفتەش ناپۆلی و پارما بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
دوای ئەو ئەنجامانە ناپۆلی و ئینتەر هەریەکەی خاڵێکی دیکەیان زیادکرد، ناپۆلی لە پێشەنگ و ئینتەر لە پلەی دووەم مایەوە، دیارییکردنی پاڵەوانی سکۆدیتۆش کەوتە کۆتا هەفتە.