PM:10:37:18/05/2025
648 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی
ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ڤیاریاڵ دۆڕا و ئەتلەتیکۆ لە
بیتیسی بردەوە.
لە یارییەکانی
هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لەبەردەم هاندەرانی میوانداری لە
سیڤییە کرد.
تایمی یەکەم،
ڤیاریاڵ لە سەرەتاوە باشتر دەرکەوت و توانی لە خولەکی چوار لە رێگەی پێرێز
پێشبکەوێت، بەڵام یامال لە خولەکی 38 بە گۆڵێکی نایاب ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە،
دواتریش لۆپێز گۆڵێکی تۆمارکرد و بۆ یەکەم جار بلاوگرانای پێشخست.
لە تایمی
دووەم، یانەی میوان کەشی یارییەکەی گرتە دەست و لە خولەکەکانی 50 و 80 دوو گۆڵی
دیکەیان لە رێگەی کۆمسانیا و بوکانان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان پێچەوانە کردەوە.
سەرەنجام
یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ڤیاریاڵ کۆتایی هات، بەرشەلۆنەی
پاڵەوان خاڵەکانی بە 85 خاڵ مانەوە و ڤیاریاڵ بە 64 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.
لە یارییەکی
دیکەی هەمان هەفتەش ئەتلەتیکۆ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ریاڵ
بیتیس هێنا.