AM:12:24:15/05/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئیتاڵیا بۆلۆنیا بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە میلان هێنا و بووە پاڵەوان.
لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، هەردوو یانەی ئەی سی میلان و بۆلۆنیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، بۆلۆنیا باشتر بینران و چەند هەواڵێکیان هەبوو بۆ گۆڵ تۆمارکردن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، بۆلۆنیا بە سەرەتایەکی باش دەستپێکرد و لە خولەکی 53 لە ئێگای دان ئێندۆی گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش میلانییەکان چەند هەواڵێکیان هەبوو بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجامیش یارییەکە بە بردنەوەی بۆلۆنیا کۆتایی پێهات و بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.