PM:09:19:14/05/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپول دەیەوێت کیێزا بفرۆشێت و ناپۆلی و ئەتلانتاش
هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
فێدریکۆ کیێزا لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ یۆڤانتۆس ئاستێکی
نایابی پێشکەش کرد، بەڵام بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ یانەکە دواجار لە مێرکاتۆی هاوینەی
ساڵی ڕابردوو روویکردە لیڤەرپوول، رۆیشتنیک تێیدا نەیتوانی ئەو درەوشاوەییە دووبارە
بکاتەوە کە لە تۆرینۆ هەیبوو.
ئەستێرە ئیتاڵییەکە ئێستا ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی
نوێ دوای وەرزێکی نائومێدکەر لەگەڵ لیڤەرپوول لەسەر ئاستی تاکەکەسی، وەرزی داهاتوو
لە خولی ئیتاڵیا سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت باسی لەوەکردووە، یاریزانە 28 ساڵانەکە لەلایەن
ناپۆلییەوە گرنگی پێدەدرێت و یانەکەش گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بە لیڤەر
کردووە، لەلایەکی تریشەوە ئەتڵانتا دەیەوێت لە ئەگەری فرۆیشتنی لووکمان بە ریدز
گواستنەوەی کیێزا لە گرێبەستەکەیدا بەکاربهێنن.
ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدایە، لیڤەرپوول بەنیازە لە گواستنەوەی هاوینەدا کیێزا
بفرۆشێت، چونکە ئارنی سلۆتی راهێنەری یانەکە نایەوێت پشت بە یاریزانەکە ببەستێت لە
وەرزی داهاتوو، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ ئیتاڵیا.