کام یاریزانانە گرانترینی خولی ئیسپانیان؟

AM:08:41:13/05/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس گرانترین یاریزانی خولی ئیسپانیایە و یاماڵ لە پلەی دووەمدایە و مباپێش سێیەمە.

پێگەی ترانسفێر مارکت نوێترین ریزبەندی گرانترین یاریزانانی ئەم وەزەی خولی ئیسپانیای بڵاوکردەوە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر نرخەکەی 200 ملیۆن یۆرۆیە و لە پێشەنگی گرانترین یاریزانانی خولی ئیسپانیدایە.

لامین یاماڵ و جوود بێلینگهام لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدان بە شێوەیەک نرخەکەیان 180 ملیۆن یۆرۆیە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید بە نرخی 170 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت.

فریدریکۆ ڤالڤێردی بەرگریکاری ئۆرۆگوایی لە پلەی چوارەمدایە بە نرخی 130 ملیۆن یۆرۆ، پێدری بە نرخی 120 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی پێنجەمدایە و رۆدریگۆ بە 100 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی شەشەمدایە.

جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نرخەکەی 90 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی حەوتەمدایە، هەریەکە لە رافینیا و چوامینی نرخەکەیان 80 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی هەشتەمی گرانترین یاریزانانی خولی ئیسپانیدان.

خ . ک