PM:01:54:12/05/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ
مەدرید لەگەڵ ئەڵۆنسۆ رێککەوتنی ئەنجامداوە و راهێنەرەکە تا ساڵی 2028 ئەرکی
سەرپەرشتی مێرەنگی وەردەگرێت.
چارەنووسی
کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریاڵمەدرید یەكلاییبووەتەوە و راهێنەرەكە ریزەكانی
یانەكە جێدەهێڵێت و نزیکە لە بەڕازیل، ماڵپەڕی زە ئەتڵەتیکیش
ئاماژەی بەوەکردووە لەم هەفتەیەدا رۆیشتنی لە مێرەنگی رادەگەیەنرێت.
رۆژنامەی
مارکاش چەند زانیارییەکی سەبارەت بە راهێنەری داهاتووی ریاڵ مەدرید ئاشکراکردووە و
رایگەیاندووە، چابی ئەلۆنسۆ جێگەی کارلۆ دەگرێتەوە و گرێبەستەكەی بۆ ماوە سێ ساڵ و
تاوەكو 2028 دەبێت، هەردوو رۆژنامەنووسی دیاریش، فابریزۆ رۆمانۆ و فلۆریان
پلێتنبێرگ بە مەدریدی بوونی ئەڵۆنسۆیان دوپاتکردەوە.
لەلایەکی
ترەوە رۆژنامەی ئاسیش باسی لەوەکردووە، چابی لە جامی جیهانی یانەکان راهێنەری ریاڵ
مەدرید دەبێت و پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکەش چەند گرێبەستێکی گرنگ واژۆ دەکەن.