خولی فەڕەنسا.. پاریس یەکسانبوو لەگەڵ نانت

PM:11:42:22/04/2025

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەڕەنسا پاریس بە گۆڵێک لەگەڵ نانت یەکسان بوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی فەڕەنسا، نانت میوانداری پارس سان جێرمانی کرد.
لە تایمی یەکەم پاریس بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە ئەنجامی هێرشێکیشدا لە خولەکی ڤیتینا گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە کەشێکی جیاوازی هەبوو، پاریش گۆڕانکاری بە بەشێک لە یاریزانەکانی کرد، ئەویش وایکرد کوڕانی خاوەن یاریگا باشتر دەربکەون و لە ئەنجامی هێرشێکیشدا لە خولەکی 84 لەڕێگای ئۆگۆستۆوە گۆڵی یەکسان تۆماربکەن و سەرەنجامیش یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش پاریس کە پاڵەوانبوونی یەکلایکردووەتەوە خاڵەکانی بوون بە 78 خاڵ و نانتیش 31 خاڵی هەیە لە پلەی 14یەم.