گەورەیەکی ئیتاڵیا دی لێختی دەوێت

PM:11:29:22/04/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر دەیەوێت دی لێخت بگوازێتەوە ریزەکانی بە شێوەیەکی خواستن و لەگەڵ مەرجی کڕینەوە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی تۆڕی تۆتۆ سپۆرت، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی ماتیس دی لێخت دەدات لە مانچستەر یونایتدەوە، ئەویش لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگری لە ماوەکانی داهاتوودا.
هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی تۆڕەکە، ئینتەر دەیەوێت بە شێوەیەکی خواستن بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی لەگەڵ مەرجی کڕینەوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
ماتیس دی لیخت کە بەبڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە بایرنەوە پەیوەندی بە شەیتانە سورەکانەوە کرد، لەم وەرزە بەشداری لە 40 یاریدا کردووە لەگەڵ مانچستەر یونایتد و تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە، لە ئێستاشدا بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەووەتەوە.