ئینێستا: بەرشەلۆنە توانای بردنەوەی سێ نازناوەکەی هەیە

PM:10:34:22/04/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینێستا لە کاتی ناساندنی کتێبە نوێیەکەی باس لە بەرشەلۆنە دەکات و پێیوایە توانای بردنەوەی نازناوەکانیان هەیە.

ئاندرێس ئینێستا لە ساڵی 2024 لە تەمەنی 40 ساڵیدا وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، ئێستا دوای چەند مانگێک لە ماڵئاواییکردنەکەی، لە شانۆی لا پێدرێرا پەردەی لەسەر کتێبە نوێیەکەی لادا بەناوی: ئەقڵیش یاری دەکات.

لەم کتێبەدا ئەستێرەکەی پێشووی بەرشەلۆنە نەک هەر چیرۆکی ژیانی خۆی لە جیهانی تۆپی پێدا دەگێڕێتەوە، بەڵکو باس لە گرنگی لایەنی دەروونی دەکات لە ژیانی وەرزشوانێکی پیشەگەردا، هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەم کتێبە سەرنجی پسپۆڕانی دەروونی و هەروەها زۆرێک لە ئەندامانی خێزانەکەی دەخاتەڕوو.

لە مەراسیمەکەدا ئینێستا باسی لە بەرشەلۆنە کرد و ئاماژەی بەو وەرزە مێژووییە کرد کە یاریزانەکانی هانسی فلیک دەتوانن بەدەستی بهێنن و وتی: زیادەڕەوی نییە باس لە بردنەوەی سێ نازناوە گەورەگە بکەین، ئێمە لە پێشەنگی لالیگا و یاری کۆتایی جامی شا داین، گەیشتووینەتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگیش.

باسی لەوەشکرد، هەموو کاتێک ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە هەیە بەڵام ئەو بابەتە پەیوەستە بە چەندین بابەتی ترەوە، لە ئێستادا هیوادارە سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزە ببەنەوە.