PM:10:51:20/04/2025
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت رایگەیاند بە پەرۆشە بۆ هەفتەی داهاتوو دەیەوێت
هەموو یارییەکانی دیکە بە باشترین شێوە تەواو بکات.
ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول دوای بردنەوەیان لە
لیستەر سیتی رایگەیاند، دەبێت هەموو هەواڵەکان لەسەر ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و
ئەو گۆڵە نایابەی بێت کە تۆماری کرد.
سلۆت وتیشی: لەوەتەی لێرەم، پێموانییە یارییەکمان کردبێت کە
ئەوەندە هەلی ڕوونمان هەبووبێت و هیچمان تۆمار نەکردبێت، لە کۆتاییدا پێویستمان بە تۆپێکی وەستاو بوو بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەین.
دەشڵێت: زۆر بە پەرۆشم بۆ هەفتەی داهاتوو، هەروەها زۆر دڵخۆشم،
گرنگیش بە ئارسناڵ نادەین و سەرنجمان لەسەر یارییەکانی خۆمانە، ئەوانیش تیپێکی
نایاب و سەرنجراکێشن.
باسی لەوەشکرد، متمانەی بە یاریزانەکان هەیە و کارێکی
زۆریان ئەنجامداوە و هەموو یاریزانەکانی نایابن و دەیانەوێت ئەو یارییانەی لە
خولەکەدا ماویانە بە باشترین شێوە تەواو بکەن.