PM:10:36:20/04/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن دوو خاڵی لەدەستدا و
بەرامبەر سانت پاولی بە گۆڵێک یەکسانبوو.
لە یارییەکی هەفتەی 30ـی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایەر
لیڤەرکوزن و سانت پاولی بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم، تیپەکەی ئەلۆنسۆ نایابتر دەرکەوتن و لە
خولەکی 32 پاتریک چیک گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەم، سیناریۆ و ئەنجامی یارییەکە بە تەواوی
پێچەوانە بووە و ئەمجارە سانت پاولی لە خولەکی 78 گۆڵی خۆی لە رێگەی کارلۆ بوخەلفە
تۆمارکرد.
یارییەکەش بە یەکسانیی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی
هات، بەو ئەنجامە لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە و سانت
پاولی بە 30 خاڵ چووە پلەی 14.
لە دوو یاریی دیکەی هەمان هەفتەش یانەی بروسیا دۆرتۆند
بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بروسیا میونشنگلادباخی بردەوە و ئۆگسبۆرگ و
ئینتراخت فرانکفۆرت بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.