بژاردەی فلێک بۆ جێگای لیڤا کێیە؟

PM:09:57:20/04/2025

456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە نەبوونی لیڤا فیران تۆرێس جێگای دەگرێتەوە و دانی ئۆلمۆ وەک هێرشبەری نادیار یاریی دەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، فێران تۆرێس هەڵبژاردەی یەکەمی فلێکە لەم قۆناغە گرنگەی ئەم وەرزەدا، چونکە تیپەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئەمە جگە لەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەرامبەر ئینتەرمیلان لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی دەکات.

تۆرێس لەم وەرزەدا باشترین ڕێژەی گۆڵکردنی تیپەکەی هەیە، لە ماوەی هەزار و 460 خولەک 17 گۆڵی تۆمارکردووە، واتە بەڕێژەی لە هەر 85 خولەکێکدا گۆڵێکی تۆمارکردووە

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ستافی ڕاهێنەرایەتی بیر لە جێگیرکردنی دانی ئۆلمۆ دەکەنەوە وەک سەرە ڕمێکی نادیار، ئەو پۆستەی لەم وەرزەدا لە چەندین یارییدا سەرکەوتووانە ئەنجامیداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لیڤاندۆڤسکی لە یاریی هەفتەی 32ـی خولی ئیسپانیا بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ تووشی پێکانبوو، رۆژنامەکان ماوەی دوورکەوتنەوەیان بە سێ هەفتە دیاریکردووە.