PM:07:36:20/04/2025
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی نەسڕ 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یوسف نەسیری لە هاوینی داهاتوو تەرخانکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ستاری تورکی، یانەی نەسڕی سعودی بۆ تەواوکردنی پێکهاتەکەی هەوڵی گواستنەوەی یوسف نەسیری مەغریبی دەدات لە هاوینی داهاتوو.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یانە سعودییەکە هێرشبەرە مەغریبیەکەی بە ئامانجی لە پێشینە داناوە و ئامادەیە 40 ملیۆن یۆرۆ تەرخان بکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی.
دوپاتیشیدەکاتەوە، یانەی فەنارباخچە ئامادەیە بەو ئۆفەرە دەستبەرداری نەسیری ببێت، هەروەها لە ئێستاوە دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای یاریزانێکی دیکەی جێگرەوەی.
یوسف نەسیری تەمەنی 29 ساڵە و گرێبەستەکەی تا هاوینی 2029 لەگەڵ یانە تورکیەکەی درێژ دەبێتەوە، لەم وەرزەشدا لە کۆی 46 یاریی 26 گۆڵ و شەش ئەسیستی کردووە.