PM:05:48:20/04/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی برۆین رایگەیاند تووشی شۆک بووە
بەدرێژای ساڵێک بەرپرسانی سیتی یەک گرێبەستیان پێشکەش نەکردووە سەبارەت بە
درێژکردنەوەی ماوەکەی.
پاش ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی لە
ماوەکانی رابردوودا راگەیاندرواێکی سەبارەت بە رۆشتنی کیڤن دی برۆین لە کۆتایی ئەم
وەرزدا بڵاوکردەوە، یاریزانەکە لەو بارەیەوە بێدەنگی شکاند و بەچەند لێدوانێکی
توند دژی بەرپرسانی مانچستەر سیتی وەستایەوە.
ئەستێرە بەلجیکییەکە لە چاپێکەوتنێکیدا
لەگەڵ رۆژنامەی زەسەن وتی تووشی شۆک بووم کاتێک یانەکەم بەدرێژای ساڵێک بۆ
یەکجاریش گفتوگۆی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانمانی لەگەڵدا نەکردم.
وتیشی پاش چاوەڕوانییەکی زۆر لە کۆتاییدا
پێیان راگەیاندم دەتوانیت لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی مانچستەر سیتی بەجێبهێڵێت.
دی برۆین جەختی لەوەکردەوە بە یانەکەی
راگەیاندووە کە دەتوانێت بمێنێتەوە و درێژە بە یاریکردن بدات، چونکە بڕوای بە
تواناکانی هەیە بەڵام سیتی ئەم داوایەیان رەتکردووەتەوە.
رۆشتنی یاریزانەکە بەشێوەی خۆڕای لە
کۆتایی وەرزدا یەکلابووەتەوە هەربۆیە یانەکانی ئەمریکا و سعودییە بە تایبەت نەسڕ و
ئیتەر مەیامی ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
خ . ک