کاتی یاری کلاسیکۆ دیاریکرا

PM:05:47:12/04/2025

772 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی 26ی ئەم مانگە لە کاتژمێر 11 لە یاری کۆتایی جامی شا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی فەرمی یاری کلاسیکۆی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیای ئەم وەرزی راگەیاند.

ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە ڕیاڵ سۆسیدادی بردەوە سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی، بەرشەلۆنەش لە هەمان قۆناغدا سەرکەوتنی بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدریددا بەدەستهێنا.

یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا وابڕیارە لە یاریگای لا کارتوخا لە شاری سیڤیە بەڕێوەبچێت، ئەمەش یەکەمجارە لە دوای 11 ساڵ هەردوو یانە لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕوی یەکتری دەبنەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کاتی دەستپێکردنی یارییەکەی دیاریکردووە، کە لە 26ی نیسان، کاتژمێر11 بەڕێوەدەچێت.

بەرشەلۆنە لە مێژوودا 31 جار نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەست هێناوە وڕیال مەدریدیش 20 جار ئەم نازناوەی بردووەتەوە.