PM:02:15:06/04/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیەوێت بێرناردۆ سێلڤا بگوازێتەوە هێڵی
پێشەوەی بە هێنانی ئەو یاریزانە بەهێزتر بکات.
پاش ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی بڕیاریانداوە لە هاوینی
داهاتوودا زۆرترین گۆرانکاری لەسەرجەم پێگەکانی یاریگادا ئەنجام بدەن، هەربۆیە
یانەکان دەیانەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و ئەستێرەکانی سیتی بگوازنەوە.
پێگەی فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی
ریاڵ مەدرید دەیانەوێت بێرناردۆ سێلڤا بگوازنەوە ریزەکانیان و هێڵی پێشەوەی
یانەکەیان بە هێنانی ئەو یاریزانە بەهێزتر بکەن.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە گواستنەوەی ئەستێرە
پورتوگالییەکە بۆ یانەی شاهانە قورس نابێت، چونکە یەکێکە لەو یاریزانانەی مانچستەر
سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.
گرێبەستی سێلڤا لەگەڵ سیتی لە حوزەیرانی ساڵی 2026
کۆتایی پێدێت و ئەگەر یانەکەی بیەوێت سودی مادی لە فرۆشتنیدا دەست بکەوێت، پێویستە
لە مێرکاتۆی داهاتوودا دەستبەرداری یاریزانەکە ببن.
بێرناردۆ سێلڤا لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 395 یاری
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 69 گۆڵ و 69 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تاڕادەیەک
باش پێشکەش بکات.
چۆمان سدیق