AM:12:25:02/04/2025
300 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی فەڕەنسا پاریس بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ
لە دەنکیرکی بردەوە و گەشتە یاری کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی پیش کۆتایی جامی فەڕەنسا پاریس سان
جێرمان بوە میوانی لە یانەی دەنکیرک.
لە تایمی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە
کردوو و لە خولەکی حەوت ساسۆ گۆڵی یەکەمی خاوەن ماڵی تۆمارکرد و پاشان لە خولەکی
27 موهەند سەعد گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد و سەرئەنجام تایمی یەکەم بەم دوو گۆڵە
کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەم کوڕانی ئینریکی لە پێناو راستکردنەوەی
ئەنجامی یارییەکە هاتە ناو یاریگاو و لە خولەکی 45 حەکیمی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و
پاشان مارکینۆس گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 62 کاتێک دۆوی گۆڵی
سێیەمی و پیشکەوتنی پاریسی تۆمارکرد و لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەدا دیمبلی گۆڵی
چوارەم و دڵنیای پاریسی تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دووگۆڵ لە
بەرژەوەندی پاریس کۆتایی هات و گەشتنە یاری کۆتایی و دەنکیرکیش ماڵئاوای کرد.