PM:05:46:01/04/2025
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی هیوادارە یانەکەی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و
فلێکیش وتی یارییەکی ئاسان چاوەڕوانیان ناکات.
دیگۆ سیمیۆنی پێش رووبەرووبونەوەی بەرشەلۆنە لە جامی شا ئاماژەی
بەوەکرد پێویستیان بە پاڵپشتی هاندەرانی یاریگایە و چونکە ئەم یارییە وەک یاری
کۆتایی سەیر دەکەین.
وتیشی لە ئاستی یاریزانەکانم رازیم و لە خولی یانە
پاڵەوانەکان ڕکابەرییەکی باشمان کردوو و لە جامی شاو خولی ئیسپانیا بەردەوامین لە
ڕکابەریکردن.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە ئاماژەی بەوەکرد بەرشەلۆنە
ڕکابەرێکی زۆر بەهێزە و تاڕادەیەک پێکهاتەی هەردوو یانەیە بۆ ئەم یارییە ڕوونە بمانەوێت
براوەبین پێویستە هەڵە ئەنجام نەدەین.
لەلایەکترەوە هانسی فلێک سەبارەت بەم یارییە وتی ئەتلەتیکۆ
مەدرید کاری گەورەیان ئەنجامداوە و شایستە هەموو ئەو ئەنجامانەن بەدەستیان هێناوە.
وتیشی دڵخۆشم ئاستی تیپەکەم رۆژ بە رۆژ گەشە دەکات و
ئێستا پێویستە لەسەرمان تاوەکوو کۆتایی بجەنگین لە پێناو بردنەوەی سەرجەم
نازناوەکان.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە جەختی لەوەکردەوە رافینیا بەتەواوی
ئامادەیە بۆ یاریکردن و هیچ کێشەیەکی جەستەی نییە.
لە کۆتاییدا هانسی فلێک ئاماژەی بەوەکرد دڵخۆشە بەوەی
مارک ئەندرییە تیرشتیگن گەشتووەتە قۆناغێکی باشی تێپەڕاندنی پێکانەکەی هیوادارە
بەزووترین کات بگەرێتەوە.