PM:02:05:28/03/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا بایرن میونشن بە
جیاوازی 15 خاڵ لە بەلگرادی بردەوە و بەرشەلۆنەش براوە بوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی باسکەی
ئەوروپا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرامبەر بەلگرادی سڕبی یاریکرد.
لە تایمەکانی یەکەمدا و دووەمدا
یاریزانانی بەلگراد باشتر بینران و بە جیاوازی دوو خاڵ پێشکەوتن بەڵام لە دوو
تایمی کۆتاییدا، یاریزانانی بایرن گەڕانەوە کەشی یارییەکە و سەرەنجام توانیان بە
جیاوازی 15 خاڵ و بە ئەنجامی 89 بە 74 خاڵ یارییەکە ببەنەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی رووبەڕووی ئارمەنی میلانۆی ئیتاڵی بووەوە و بە ئەنجامی 98 بە 88 خاڵ
بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئۆڵۆمپیاکۆس و کاوناس بە مۆناکۆ و لیۆن دۆڕان.
دوای ئەو ئەنجامانە، ئۆڵۆمپیاکۆس 54 خاڵی
هەیە و لە پیشەنگی ریزبەندیدایە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ مۆناکۆی دووەم، بایرن
میونشن و بەرشەلۆنە لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمدان.
خ . ک