AM:09:02:25/03/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گریلیش بگوازێتەوە و
بۆئەم مەبەستە 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئامادەکردووە.
ئەیسی میلان دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو یانەیەکی باش
دروست بکات، بۆ ئەوەی بتوان بگەرێنەوە ڕکابەری بردنەوەی نازناوە گەورەکان.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە رۆسۆنێری ئامادەیە لە
مێرکاتۆی داهاتوودا گرێبەست پێشکەشی جاک گریلیش بکات لە یانەی مانچستەر سیتی.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانە ئیتاڵییەکە بۆ
گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە.
گواستنەوەی گریلیش بۆ میلان قورس نابێت چونکە ئەو یاریزانە
یەکێکە ئەستێرانەی سیتی ئامادەیە لە مێرکاتۆی داهاتوودا دەستبەرداریان ببێت.
گرێبەستی جاک گریلیش لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لە
حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستاش هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ
کردنەوەی ماوەکەی ئەمەش بەڵگەیە لەسەر فرۆشتنی لەداهاتوویەکی نزیکدا.
گریلیش لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشداری 151 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و 23 ئەسیست تۆماربکات.
چۆمان سدیق