مان سیتی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ یاریزانێکی میلان ئامادەکردووە

PM:05:12:23/03/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتی دەیەوێت بە 80 ملیۆن یۆرۆ تیجانی لە ئەیسی میلان بگوازێتەوە هێڵی ناوەراستی بەهێز بکاتەوە.

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلزی دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا چەندین گۆڕانکاری گەورە لە یانەکەیان ئەنجام بدەن بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵێک ئامانجیان دیاریکردووە.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی سیتیزن سەرسامن بە تواناکانی تیجانی رێندەرز و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە سیتی ئامادەیە لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو ئەستێرە هۆڵەندییە 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەیسی میلان بکات.

گرێبەستی تیجانی لەگەڵ رۆسۆنێری لە حوزەیرانی ساڵی 2030 کۆتایی پێدێت و بە بێ گەڕانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەیەکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 92 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 17 گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.