مانچستەر یونایتد دەیەوێت نیکتیکە بگوازێتەوە

PM:04:22:23/03/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئیکتیکە لە فرانفۆرت بگوازێتەوە ریزەکانی.

پێگەی کۆچ ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە سێرجیم ڕاتکلیف هاوبەشی مانچستەر یونایتد، ئامادەیە یارمەتی یانەکەی بدات لە دابینکردنی دارایی گرێبەستێکی گەورەی گواستنەوەی داهاتوودا.

یونایتد ئیکیتکی هێرشبەری ئینتراخت فرانکفۆرت وەک بژاردەی یەکەمی هێڵی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبرندیان داناوە و ئامادەن 80 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرج بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە مانچستەر یونایتد ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی توند دەبێتەوە لەلایەن لیڤەرپوول و چێڵسی و ئارسناڵەوە چونکەهەموویان ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە دەکەن لەم هاوینەدا.

مان یونایتد لەم وەرزەدا تووشی کێشەی ڕوونی هێرشبەری بووەتەوە، ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەر یاریزانی هێرشبەری متمانەپێکراوی نییە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە تاڕادەیەکی زۆر لە وەرزی تیپەکە ئەنجامەکانی وەک پێویست نییە.

هۆگۆ ئیکێتکی تا ئێستا لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە وەرزێکی نایاب بەسەر دەبات، 19 گۆڵی تۆمارکردووە و حەوت ئەسیستیشی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمارکردووە.

چۆمان سدیق