PM:03:37:23/03/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ
مەدرید لەسەرداوای سیمیۆنی ڕکابەری ریاڵ مەدرید دەکات لە گواستنەوە ئینزۆ.
دیێگۆ سیمیۆنی
ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید پێی وایە ئینزۆ فێرناندێز هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ بەهێزکردنی
پێگەی ناوەراستی یانەکەی.
رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید
لەمێژە هەوڵی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە دەدات و دەیەوێت بیکاتە
شوینگرەوەی لۆکا مۆدریچ کە ئەو ئەو یاریزانە کرواتییە تەمەنی هەڵکشاوە و
دواساتەکانی لە یانەی شاهانە بەسەردەبات.
چێڵسی ئامادەنییە بە ئاسانی دەستبەرداری ئینزۆ ببێت چونکە
یەکێكە لەو یاریزانانەی لەم وەرزەدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات هەربۆیە
یەکلاکردنەوەی ئەم گرێبەستە بۆ هێچ کام لە یانە مەدریدییەکە ئاسان نابێت.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بەهۆی شێوازی یاریکردنی
ئەتلەتیکۆ و لەهەمان کاتدا بوونی زۆرترین یاریزانی ئەرجەنتینی ئەگەر زۆرە ئینزۆ
فێرناندێز بە گرێبەستی ئەتلەتیکۆ مەدرید رازی ببێت و مێرێنگی رەتبکاتەوە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزیییەکە بەشداری
97 یاریکردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و 14 ئەسیست تۆماربکات.
چۆمان سدیق