بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی ئیتاڵی دەوێت

PM:02:35:23/03/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە هەوڵدەدات لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ تۆنالی ئەنجام بدات.

یانەی بەرشەلۆنە چاوی لەسەر ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی نیوکاسڵ داناوە، هەوڵدەدات لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بلەوگرانا بە وردی چاودێری ساندرۆ تۆنالی دەکات و بە ئامانجێکی گرنگی دادەنێن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ناوەراستی یانەکەیان.

سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوەتەوە، ئەندریا مانچینی کوڕی ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و کە وەک دۆزەرەوەی یاریزان بۆ یانەی بەرشەلۆنە کاردەکات، بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی تۆنالی و تاوەکوو ئێستا چەندین راپۆرتی لەسەر ئاستی یاریزانەکە پێشکەشی یانە کەتەلۆنییەکە کردووە و بەرپرسانی بارساش دڵخۆشن بە ئەنجامی سەرجەم راپۆرتەکان.

ساندرۆ تۆنالی لە یانەی ئەیسی میلانەوە بە بڕی 58 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵەوە کرد، بەڵام بەهۆی سەرپێچیکردنی گرەوکردنەوە بۆ ماوەی 10 مانگ لە یاریکردن سڕکرا و ئێستاش ماوەی سزاکەی تەواوبووە بانگێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کراوەتەوە.



چۆمان سدیق