PM:01:31:23/03/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیاستری خەڵاتی فۆرمولا وەنی چینی
بەدەستهێنا و نۆرێس و ڤێرستاپن لە پلەکانی دووەم و چوارەمدا بوون.
پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی چینی
کۆتاییهات، ئۆساکار پیاستری ئوستراڵی توانی ببێتە براوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی پلەی
یەکەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێنا.
پیاستری کە شۆفێری تیمی ماکلارێنە توانی
ماوەی پێشبڕکێکە کە 56 خول بوو بە یەک کاتژمێر و 30 خولەک و 55 چرکە ببڕێت بە
جیاوازی نۆ چرکە لەگەڵ لاندۆ نۆرێسی هاوتیمی.
لە پلەی سێیەمی پێشبڕکێکەشدا، جۆرج رۆسێلی
بەڕیتانی بینرا کە لە تیمی مێرسیدێشە و ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی و پێشەنگی جیهانیش
لە پلەی چوارەمدا بوو.
هەریەکە لە چارلز لوکلیر و لویس هامیلتۆن
لە تیمی فێراردی لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمدا بوون و ئیستیبان ئۆکۆن و ئەنتۆنێلی
پلەکانی حەوتەم و هەشتەمیان بەدەستهێنا.
خ . ک