ئەمۆریم رێگری لە گەڕانەوەی راشفۆرد دەکات

AM:10:55:23/03/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راشفۆرد ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ مان یونایتد بەڵام ئەمۆریم رێگری لێدەکات لەو هەنگاوە.

مارکۆس راشفۆردی هێرشبەری ئینگلیزی لە مێرکاتۆی زستانەی ئەمساڵدا بە خواستنی شەش مانگ لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی کرد بە ئەستۆن ڤێلاوە.

راشفۆرد لەو کاتەوەی کە چووەتە ئەستۆن ڤیلا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و لەو نۆ یارییەی بەشداری کردووە توانیویەتی چوار گۆڵ بۆ هاوڕێکانی دروست بکات.

رۆژنامەی زە میرەی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە ئینگلیزییەکە ئامانجی ئەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو بە باشترین ئاستەوە بگەڕێتەوە ئۆڵد ترافۆرد و یاری بۆ مانچستەر یونایتد بکات.

زە میرەر دوپاتیکردەوە، بەدیهێنانی ئەو خەونەی راشفۆرد زۆر قورسە چونکە رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مانچستەر یونایتد بە تەواوی لە پلانکانی کردوویەتییە دەرەوە و بە هیچ شێوەیەک رێگای پێنادات بگەڕێتەوە یانەکەیان.

نوسیویەتی، لە ئێستادا ئامانجی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان ئەوەیە کە راشفۆرد لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا بە بەرزترین ئاستیەوە دەربکەوێت تا نرخەکەی بەرزبێتەوە و لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا بەرامبەر بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشن و هێرشبەرێکی نوێ بۆ شوێنەکەی بگوازنەوە.

خ . ک