AM:10:16:23/03/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داهاتووی محەمەد سەڵاح ناڕوونە و
بەرپرسانی لیڤەرپوڵیش دڵنیان لەوەی کە رازیدەکەن بە مانەوە.
محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی لە کۆتایی
ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش
نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵیدا بەمەبەستی نوێکردنەوەی.
رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردەوە،
هەوڵەکانی یانەی لیڤەرپوڵ بەردەوامی هەیە و گفتوگۆی نوێیان لەگەڵ ئەستێرە
میسڕییەکەی یانەکەیان کردووە بەمەبەستی مانەوە لەگەڵیاندا.
زە ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی
یانە ئینگلیزییەکە دڵنیان لەوەی کە سەرکەوتوو دەبن لە رازیکردنی محەمەد سەڵاح بە
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان.
نوسیویەتی، لیڤەرپوڵ گەشبینن بەوەی کە ئەو
یاریزانە لە ئانفێڵد دەمێنێتەوە و خودی خۆشی خواستی ئەوەی هەیە بەڵام مەرجی هەیە
لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا و ئەگەری زۆرە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردەوە کە هەریەکە لە
یانەکانی هیلالی سعودی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی چاودێری
محەمەد سەڵاح دەکەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.
خ . ک