AM:09:32:23/03/2025
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی بەرشەلۆنە چاودێری فرێمپۆنگ و
گریمالدۆی یاریزانانی لیڤەرکوزن دەکەن.
تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی
بەرشەلۆنە لە ئێستاوە پلانەکانی داڕشتووە بەمەبەستی بەهێزتر کردنی پێکهاتەکەی بۆ
وەرزی داهاتوو لەسەر داوای هانسی فلێکی راهێنەر.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی یانە
کەتەلۆنییەکە چاودێری بارودۆخی هەردوو یاریزانی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی
دەکەن کە ئەوانیش فرێمپۆنگ و گریماڵدۆن.
ئاشكرایکردووە کە گرنگیدان بە جێریمی
فرێمپۆنگ بەمەبەستی کێبڕکێ کردنی جۆلێس کۆندییە لەسەر باڵی بەرگری راست لەبەرئەوە
بەرشەلۆنە بڕیاریداوە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات.
دەشڵێت، هانسی فلیکی راهێنەری یانە
ئیسپانییەکە پێیوایە کە فرێمپۆنگ جگە لەوەی وەک باڵی بەرگری راست یاریدەکات
دەتوانرێت وەک جێگرەوەی لامین یامالیش لە هەندێک کاتدا پشتی پێ ببەسترێت.
هەمان تۆڕ دوپاتیکردەوە کە کارگێڕی
بەرشەلۆنە گرنگی بە گواستنەوەی ئەلێکس گریماڵدۆی بەرگریکاری باڵی چەپی هەمان یانە
دەدەن و ئەویشیان کردووەتە پلانەکانیانەوە کە بیگوازنەوە پێکهاتەکەیان.
خ . ک