AM:08:50:23/03/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی میامی زڤیرێڤ بە بردنەوە لە جاکۆپ
گەیشتە قۆناغی سێیەم و رۆبلێڤ ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی دووەمی جامی میامی بۆ تێنسی سەرزەوی،
ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر جاکۆپی بەڕیتانی یاریکرد.
یارییەکە تەنها یەک کاتژمێر و 10 خولەکی خایاند
و زڤیرێڤ بە ئاسانی و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی خۆی کۆتایی
پێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، شەش بە چوار گێم بوون.
لە هەمان قۆناغ، ئەندریە رۆبلێڤی روسی
رووبەڕووی بێرگزی بەلجیکی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی
پێدۆڕاند، شاپۆڤالۆڤی کەنەدی و دی مینۆری ئوسترالی بردنەوەیان بەسەر تیاگۆی
ئەرجەنتینی و یۆنشاوکێتی چینی بەدەستهێنا.
هەریەکە لە زڤیرێڤ و بێرگز و شاپۆڤالۆڤ و
دی مینۆر گەیشتنیان بە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە مسۆگەر کرد، جاکۆپ و رۆبلێڤ و
تیاگۆ ماڵئاواییانکرد.
خ . ک