هالاند ئامانجی سیتی ئاشکراکرد

AM:12:10:23/03/2025

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند ئاشکرایکرد پێکهاتەی نەرویج تۆکمەیە و لەگەڵ سیتی ئامانجیان گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

ئێرلینگ هالاند رایگەیاند، دڵخۆشە لەگەڵ یاریزانەکانی نەرویج و تیپێکی تۆکمە و پێکهاتەیەکی باشیان هەیە و هیوادارە بتوانن دەستکەوت بۆ وڵاتەکەیان بەدەستبهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ مان سیتی بەردەوام دەبێت و دڵخۆشە، هیچ ترسی لە دابەزین نییە، بەڵگەش بۆ ئەوە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بوو بۆ ماوەی نۆ ساڵ و نیو.

دوپاتیشیکردەوە، سەرەڕای ئەوەی تووشی کۆسپ بوونەوە، بەڵام مانچستەر سیتی هەمیشە ئامانجی هەیە، لەم وەرزەدا ناتوانن پریمەر لیگ بەدەستبهێنین بەڵام لە پێشوودا کۆنترۆڵیان کردبوو.

وتیشی: ئێستا ئامانجمان گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، هەروەها سەرنجمان لەسەر جامی یەکێتی ئینگلتەرایە و دەمانەوێت بە بردنەوەی ئەو نازناوە وەرزەکە کۆتایی پێبهێنین.
بیلال کاکە