PM:11:37:22/03/2025
376 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی لا فوێنتێ رایگەیاند
یاریزانەکانی ناوازەن و کۆمان دەڵێت یارییەکی گەورەمان لە پێشە.
پێش یارییەکەی نێوان
هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هۆڵەندا، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان خستەڕوو.
لە سەرەتادا دی لا فوێنتێ
راهێنەری ئیسپانیا وتی: پێویستم بە هیچ هەوڵێک نییە، چونکە
یاریزانەکان هەموو هەوڵێکیان دەدەن، بۆ ئەوان شتێکی سروشتییە، ئەوان بەخشندەن و بە
شێوەیەکی ناوازە کاردەکەن.
فوێنتێ وتیشی: هۆڵەندا تیپێکی
نایابە، سروشتییە بۆ ئەوان هەندێک جار دەستپێشخەری بکەن، بەڵام ئێمە توانای
ئەوەمان هەیە یارییەکەیان لەسەر قورس بکەین، هەوڵدەدەین لەم ئەرکەدا کاریگەرتر
بین، بێگومان هەمان کارامەیی و بەهرە لە لایەنی هێرشبەریشدا نیشان دەدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو
تەنیا 26 یاریزانی هەیە بۆیە ئەسینسیۆی دوورخستەوە، ناچارە پێش هەر یارییەک سێ
یاریزان دووربخاتەوە، بڕیارەکەش پەیوەستە بە پلانەکەوە، هەموو یاریزانانی ناو
لیستەکە شایەنی ئەوەن لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن، بەڵام دەبێت پابەندی ڕێنماییەکان
بن.
لە بەرامبەردا رۆناڵد کۆمانی
راهێنەری هۆڵەندا دەڵێت: یارییەکی گەورەمان لەپێشە، بە هەموو توانامانەوە
رووبەرووی ئیسپانیا دەبینەوە، هیوادارم یاریزانەکان تووشی پێکان نەبن.
دوپاتیشیکردەوە، پێدری
یەکێکە لە باشترین ناوەڕاستەکانی جیهان، هیوادارە توشی پێکان نەبێت و بەردەوامبێت
لە پێشکەوتن، لە یاریی پێشوو هەندێک
کات یامالیان وەستاند بەڵام یاریزانێکی لەم شێوە ناتوانرێت بە تەواوی رابگرێت.
بیلال کاکە