AM:10:45:22/03/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە جیاوازی 12
خاڵ لە زالگرێسی بردەوە و چووە پێنجەمی ریزبەندی.
لە هەفتەی 30 خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی زالگرێس کاوناسی لیتوانی
کرد.
هەرچەندە لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی
زالگرێس باشتر بینران و بە ئەنجامی 20 بە 16 خاڵ پێشکەوتن بەڵام لە سێ تایمەکەی
تردا یانە ئیسپانیەکە ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد.
سەرەنجام توانی یارییەکە بە جیاوازی 12
خاڵ بە ئەنجامی 82 بە 70 خاڵ لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی باناسیناکۆسی
یۆنانی رووبەڕووی ئەلبا بەرلینی ئەڵمانی بووەوە و بە ئەنجامی 91 بە 81 خاڵ
یارییەکەی لێبردەوە، بەلگرادی سڕبی بە ئەنادۆڵۆ دۆڕا.
بەرشەلۆنە خاڵەکانی گەیاندە 47 خاڵ و چووە
پلەی پێنجەمی ریزبەندی و بە جیاواز دوو خاڵ لەدوای باناسیناکۆسی سێیەمە.
خ . ک