AM:09:58:22/03/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی میامی جۆکۆڤیچ بە بردنەوە لە
هیتیگا گەیشتە قۆناغی سێیەم و ئەلکاراز و مێدڤیدێڤ ماڵئاواییانکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی میامی
بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر هیتیگای ئوسترالی یاریکرد.
جۆکۆڤیچ بە درێژایی یارییەکە ئاستێکی
بەرزی پێشکەشکرد و دوای تەنها یەک کاتژمێر و 21 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردەوە، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە سفر، حەوت بە شەش گێم بوون.
لە یارییەکانی تریشدا، کارلۆس ئەلکارازی
ئیسپانی رووبەڕووی گۆڤینی بەلجیکی بووەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو
کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند.
هەریەکە لە کاسپەر روودی نەرویجی و مۆسێتی
ئیتاڵی و تیستیپاسی یۆنانی بردنەوەیان بەسەر کیکمانۆڤیچ و هلێس و چۆن سێن
بەدەستهێنا، مێدڤیدێڤیش بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو شکستیهێنا بەرامبەر گۆمی
مونار.
جۆکۆڤیچ و گۆڤین و کاسپەر روود و تیستیپاس
و مۆسێتی گەیشتنە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە، ئەلکاراز و مێدڤیدێڤ و هیتیگا و
کیکمانۆڤیچ ماڵئاواییان کرد.
خ . ک