AM:11:44:20/03/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بە جددی
چووەتە كێبڕكێی گواستنەوەی زوبیمێندی و كێبڕكێی یانەكانی پریمەر لیگ دەكات بۆ
گواستنەوەی.
مارتن زوبیمێندی وەرزی
رابردوو نزیك بوو لە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی لیڤەرپولەوە بەڵام لە كۆتا
خولەكەكان گرێبەستی یانەكەی ئینگلتەرای رەتكردەوە و بڕیاری دا لە ریاڵ سۆسیداد
بمێنێتەوە، لە ئێستاشدا چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن لەوانە، ئارسناڵ و
مانچستەر سیتی، بە گوێرەی رۆژنامەی ئاسیش ریاڵ مەدرید كۆتا یانەیە چووەتە كێبڕكێی
گواستنەوەی.
ئەمە لە كاتێكدایە،
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە مانگی یەکدا ئاشکرای کردبوو کە ئارسناڵ
ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانكردنی بڕی نزیکەی 63 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی،
ئێستاش ریاڵ مەدرید هەمان بڕە پارە دەدات بۆ راكێشانی ئەستێرەكەی سۆسیداد بۆ
ریزەكانی.
ڕۆژنامەی ئاس باسی
لەوەشكردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی و تیپەکەی دەیانەوێت ژمارەی یاریزانە ئیسپانییەکان
لە پێکهاتەکەدا زیاد بکەن، چونکە لە ئێستادا تەنها پێنج یاریزانی وڵاتەکە لە ریاڵ
مەدرید هەیە.
سیتی بەهەمان شێوە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو
یاریزانە دەکات و بە یەکێک لە جێنشینە سەرەکییەکانی ڕۆدری دادەنێت، ئێستاش
ماوەتەوە بزانرێت کام یانەی لەم ڕکابەرییەدا سەرکەوتوو دەبێت.