AM:10:48:20/03/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپول هەنگاوی جددی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی
سەڵاح و ڤان دایك و ئاڕنۆڵد نەناوە.
بەگوێری نوێترین زانیاریی کە زۆرێک لە سەرچاوە
جیاوازەکان بڵاویانکردووەتەوە لەنێویانداتیم تاك، ڤێرجل ڤان دایک، محەمەد سەڵاح و
ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بڕیاریان لەبارەی داهاتووی خۆیانەوە داوە.
ئەم سێ یاریزانە بە رەگەزی گرنگی ریدز دادەنرێن،
تۆڕە ئینگلیزییەكەش لە درێژەی زانیارییەكانیدا باسی لەوەكردووە، جیالەوەی لیڤەرپول
هەنگاوی جددی نەناوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان، كرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز
لیگ بە هۆكارێكی تر دادەنرێت كە ئەم ئەستێرانە دەیانەوێن ئەنفێڵد بەجێبهێڵن.
ئەم دەنگۆیانە لە كاتێكدان، لیڤەرپول لەماوەیەكی
كەمدا لە چامپیۆنز لیگ ماڵئاوایكرد و جامی كاراباویشی لە بەرژەوەندی نیوكاسڵ
لەدەستدا، یانەكە لە ئێستادا تەنیا كێبڕكێ تێیدا ماوەتەوە پریمەر لیگە كە ئەمەیان
نزیكە لە یەكلاكردنەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوو.