AM:09:53:20/03/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاوتارۆ مارتینێز بەهۆی
پێكانەوە راهێنانەكانی ئەرجەنتینی بەجێهێشت و بەشداری دوو یاری داهاتووی
هەڵبژاردەكە ناكات.
وا بڕیارە هەڵبژاردەی
ئەرجەنتین لە رۆژانی شەممە و چوارشەممەی داهاتوو دوو یاری لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن
بە جامی جیهانی 2026 بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئۆرۆگوای و بەڕازیل ئەنجامبدات.
تانگۆ پێشتر یارینەكردنی
كاپتنی هەڵبژاردەكەی واتە لیۆنێل مێسی بۆ روونبوبوەوە و لە ئێستاشدا توانایی ئەستێرەیەكی
دیكەی لە دەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەک کە فابریزۆ رۆمانۆ
بڵاویکردووەتەوە، لاوتارۆ مارتینێز کامپی راهێنانەکانی تانگۆی جێهێشتووە و بۆ ئەو
دوو یارییەی هەفتەی داهاتوو ئامادە نابێت بەهۆی بوونی پێكان لە ماسوولکەکانیدا.
جگە لە مێسی و لاوتارۆ، پاڵەوانەکانی جیهان هەر
بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی لیساندرۆ مارتینێزیش بێبەشە، ئەمەیان بەهۆی پێکانێکی
سەختەوە لە یارییەکانی مانچێستەر یونایتد تووشی بووە و درەنگتر دەگەڕێتەوە
یاریگاكان.
ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای
باشوور 11 یاریی ئەنجامداوە و بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە
دەبینرێت بە جیاوازیی 5 خاڵ لە نزیکترین رکابەری کە ئوروگوایە.