AM:09:00:20/03/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی دەیەوێت بە گرێبەستێكی خەیاڵی رۆدریگۆ و
ئێندریك لە ریاڵ مەدریدەوە بگوازێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێسی ئیسپانی،
یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەپەرۆشە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵهەردوو یاریزانی یانەی
ریاڵ مەدرید رۆدریگۆ و ئێندریک.
سەرچاوەکە زانیوشیەتی کە یانە لەندەنیەکە
ئامادەیە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو هەردوو بەڕازیلیەکەی یانە مەدریدیەکەدا خەرج
بکات.
ئەم هەوڵانە لە كاتێكدایە ریاڵ مەدرید پێشتر رەتیكردبوەوە
دەستبەرداری رۆدریگۆ گۆس ببێت بۆ مانچستەر سیتی، بەڵام لە بەرامبەردا جیالە بلوزیش
چەندین یانەی تر خواستی گواستنەوەی ئێندریكییان هەیە بەڵام پێناچێت پێرێزی سەرۆكی
یانەكەی مەدرید بیەوێت بەشێوەیەكی هەمیشەیی دەستبەردای ئەستێرە لاوەكەی ببێت و
رەنگە بیەوێت بە كاتی بینێرێتە دەرەوەی یانەكە تا ئەزموونێك وەربگرێت و بگەڕێتەوە.