PM:03:54:19/03/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیەویت گرێبەستی ئەسێنسیۆ
نوێبكاتەوە و لە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ یاریزانەكە نزیكە.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە،
ریاڵ مەدرید لەگەڵ راول ئاسێنسیۆ لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکە و گرێبەستی بەرگریکارە
لاوەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەكە،
هەفتەی داهاتوو یانەكەی مەدرید لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر وردەکاری گرێبەستەکە
کۆدەبێتەوە کۆتایی بە رێکارەکانی نوێکردنەوەی دەهێنن.
رۆمانۆ دڵنیایی داوە، کە هیچ گومانێک نەماوە و ئەستێرە
22 ساڵانەكە گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرەنگی نوێدەکاتەوە و دەیەوێت لەگەڵ یانەكە بەردەوام
بێت.
ئەمە بانگەشەیەكی فابریزۆ لە كاتێكدایە لە رۆژانی
رابردوو، ئەسێنسیۆ خۆی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە دەیەوێت تا 10 ساڵی داهاتوو لەگەڵ
ریاڵ مەدرید بەردەوامبێت و نازناوی چامپیۆنز لیگیان لەگەڵدا بەدەستبهێنێت.