نونێز لە ئیسپانیاوە داواکراوە

PM:02:16:19/03/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بەشێوەی خواستن یان بەشێوەی هەمیشەی نونێز بگوازێتەوە.

دابەزینی ئاستی داروین نونێز بووەتە هۆی ئەوەی یانەی لیڤەرپوڵ بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە و هەربۆیە چەندین یانە ئامادەی خۆیان نیشان داوە بۆ ئەوەی ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت نونێز بگوازێتەوە و هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان بە هێنانی ئەو یاریزانە بەهێزتر بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە رۆس بلانکۆس ئامادەیە داروین نونێز بەشیوەی خواستن و لەگەڵ کاراکردنی مەرجی کڕینیدا بگوازێتەوە بەڵام ئەگەر لیڤەرپوڵ ئامادەنەبێت بەم شێوەیە دەستبەرداری یاریزانەکان ببن ئەتلەتیکۆ ئامادەن بەشێوەی هەمیشەی بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ بیگوازنەوە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ.

ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و ماوەی سێ ساڵە بەدرێسی لیڤەرپووڵەوە یاری دەکات و توانیوێتی 40 گۆڵ تۆماربکات.