رۆمێرۆ و تۆتنهام کێشەیان هەیە

PM:01:15:19/03/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر رۆمێرۆ گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە تۆتنهام لە هاوینی داهاتوودا بیر لە فرۆشتنی دەکاتەوە.

کریستیان رۆمیرۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی یانەی تۆتنهام بەڵام ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2027 بەردەوامی هەیە چەند جارێک یانەکەی هەوڵی داوە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵدا واژۆ بکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە ئەگەر ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە تاوەکوو حوزەیرانی داهاتوو خۆی یەکلانەکاتەوە ئەوا لە مێرکاتۆی داهاتوودا بیر لە فرۆشتنی دەکەنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە تۆتنهام نایەوێت بە خۆڕای یان بە بڕە پارەیەکی کەم ئەو یاریزانەیان لەدەست بچێت بەڵکوو دەیانەوێت بە بڕە پارەیەکی باش بیفرۆشن.

رۆمێرۆ لەلایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە گرێبەستی پێشکەشکراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەو یاریزانە تاوەکوو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆنتنهام نوێ نەکاتەوە.

کریستیان رۆمێرۆ لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 115 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.