AM:10:12:18/03/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارکێز پلەی یەکەمی ماتۆڕسواری ئەرجەنتینی
بەدەستهێنا و پێگەی خۆی لە پێشەنگی جیهان بەهێزتر کرد.
پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی ماتۆڕسواری
ئەرجەنتین کۆتاییهات و مارک مارکێزی ئیسپانی توانی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکە
بەدەستبهێنێت و ببێتە براوەی خەڵاتەکە لە ساڵی 2025 دا.
مارکێز کە شۆفێری تیمی دوکاتیە ماوەی پێشبڕکێکەی
بە 41 خولەک و 11 چرکە بڕی بە جیاوازی یەک خولەک لەگەڵ ئەلێکس مارکێزی هاونیشتمانی
کە لە پلەی دووەمدا بوو.
هەریەکە لە فرانچیسکۆ بانیایای ئیتاڵی لە
تیمی دوکاتی و فرانکۆ مۆربیدێلی و زارکۆ و فابیۆ و براد بینەر لە پلەکانی سێیەم تاحەوتەمی ریزبەندییەکەدا بوون.
دوای تەواو بوونی ئەو پێشبڕکێیە، مارک
مارکێز بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی جیهانی ئەمساڵ بەهێزتر
کرد، ئەلێکس مارکێز 58 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.
خ . ک