PM:11:33:17/03/2025
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دایکی رابیۆت سکاڵا دژی یانەی پاریس و هاندەرەکانی تۆمار دەکات بەهۆی ئەو سوکایەتییانەی لە یاریگای باخچەی شازادەکان پێیانکراوە.
پەیوەندی ڕابیۆت لەگەڵ پاریس سان جێرمان هەمیشە مشتومڕی لەسەر بووە، لەو کاتەوەی لە هاوینی 2019 بە شۆکەوە لە یانەکە ڕۆیشت، دوای ناکۆکییەکی درێژخایەن لەگەڵ کارگێری یانەکە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئاڕ ئێم سی، لە دوایین رووبەڕووبوونەوەی پاریس بەرامبەر مارسیلیا ڕابیۆت بەدرێژایی یارییەکە هێرشی توندی هاندەرانی یانە پاریسییەکەی لەسەر بووە..
دوپاتیشیکردووەتەوە، سووکایەتییەکان تەنها بە ڕابیۆت سنووردار نەبوون، بەڵکو دایکی یاریزانەکەشی گرتووەتەوە کە بەدرێژایی ژیانی پیشەگەری خۆی کارەکانی بەڕێوەبردووە.
باسی لەوەشکردووە، سەرەرای ئەوەی پاریس بەشێکی زۆری ئەڵتراسەکانی دوورخستبووەوە، بەڵام سوکایەتییەکان رێگریان لێنەکرا و بەردەوامبوون تا کۆتایی یارییەکە.
پێگەکە ئاشکرایکردووە، ڤیرۆنیک رابیۆت کە دایک و بەڕێوبەری کارەکانی ئەستێرە فەرەنسییەکەیە بڕیاریداوە سکاڵای یاسایی دژی یانەکە و هاندەرەکانی تۆمار بکات.